
چ زوو تێ پەڕی؛ ١٦ ساڵ لەمەوبەر بوو من و سەیران لەم وێبلاگەدا پۆستی یەکەممان بڵاو کردۆ. لەو کاتەدا دنیا و ئینترنێت و بیرکردنەوەمان جۆرێکی تر بوو و ئێستا بە شێوەیەکی ترە. ئێمە گۆڕیاوین و دنیای دەوروبەریشمان هەر وەها. دووەم پارشێوی ڕەمەزانی ١٤٤٧ ـە و لە شەوێکی بێدەنگی زستاندا کەوتمۆ بیری شێعرێکی مەحوی؛ دنیا تیاتڕۆیە، مەوەستە تیا، بڕۆ / کێ مایەوە تیا کە نەبووبێ تیا، تڕۆ ... سلام علیکم
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی

سلام علیکم. دنیاتان پێ چۆنە؟ نزیکەی ١٠٠ ڕۆژە نەهاتووەمەتە بڵاگفا. حکوومەت بەسەر هەر شتێکا زاڵ بوو خێرا تێی ئەسرەوێنێت، وەکوو خەڵک، وەکوو ئینترنێت. زرم؛ ئەیکوژێت، قەتی ئەکات. دەک داوەشیت بۆ دەسەڵاتدارییەک کە ئەیکەیت. ٩٠ ڕۆژێک ئینترنێت قەت بوو. کەمکەم خەریکە فێر ئەبینۆ بە ئینترنێت. دەسەڵات شەقەزلەیەک ئەوەشێنێت لە دوژمن و ١٠٠ شەق ئەخوات... پیفــــ
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی
▫️ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمٰنِ الرَّحِيْمِ
ساڵی 1448 لە هەموو لایەک پیرۆز بێت. مانگی 01 ـی 1448 (محرم) دووشەممە 25 ـی جۆزەردانی 2726 ـی کوردی ڕێکەوتی 29 ـی ذو الحجة ـی 1447 ـی مانگی، سەعاتی 06:24 ی سەرلەبەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێ دەبێتەوە. The astronomical New Moon «conjunction» for Muharram 1448 will occur on June 15, 2026, at 06:24 Merîwan.▪️UTC (UT): 15 June 2026, 02:54▪️Hewlêr (+3): 15 June 2026, 05:54▪️Makkah (+3): 15 June 2026, 05:54▪️Tehran (+3:30): 15 June 2026, 06:24⏰ دووشەمم
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی
☀️ ☑️ هاوین
لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا یەکشەممە 21 ـی 06 ـی 2026 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی جۆزەردانی 2726 ـی کوردی دوایین ڕۆژی بەهارە و دووشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوینە (سەرەتای مانگی پووشپەڕ). بەپێی پێوانە فەلەکییەکان یەکشەممە کات 11:54 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - June solstice» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی زستان دەست پێ دەکات.▪️ لەو ڕۆژەدا ماوەی ڕۆژ نزیکەی 14 کاتژمێر و 28 خولەکە و ماوەی شەویش نزیکەی 9 کاتژمێر و 32 خولەکە. هەروەها لەو ڕۆژەدا مەودا
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی

ئەم ڕۆژانە ژیریی دەستکرد بووە بە هاوڕێیەکی ژیانمان. هێشتا مناڵە و گەرەکمانە فێری کوردینووسینی بکەین.
ڕێنووسە کورتکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە کە بەڕێز دیاکۆ هاشمی لە کەناڵەکەیدا دایناوە، داومانە بە ژیریی دەستکرد و داوامان لێ کردووە کە ئاوا کوردی بنووسێت بۆمان. ئەویش ئێژێت: باشە! بەڵام هەر بەینبەین لێی ئەشێوێت. ٠٥ / ٠٥ / ٠٥
برچسب:
نویسنده: نگار زمانی